کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پرسى ئێزدييه‌كان له كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تييدا تاوتوێ ده‌كرێت
له پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا، به به‌شدارى 60 ده‌وڵه‌ت، پرسى ئێزدييه‌كان و كوردانى كوبانێ و كريستيانه‌كانى عێراق ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵينه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
له پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا، به به‌شدارى 60 ده‌وڵه‌ت، پرسى ئێزدييه‌كان و كوردانى كوبانێ و كريستيانه‌كانى عێراق ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵينه‌وه.
كۆنگره‌كه تايبه‌ته به‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييانه‌ى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
كۆنگره‌كه له لايه‌ن، لۆران فابيۆس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
ئامانج له ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنگره‌يه، دانانى رێوشوێنى پێويست و نه‌خشه‌ڕێيه‌كى تيۆرى و كرده‌ييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى روويان له پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كانه.
بيرۆكه‌ى به‌ستنى كۆنگره‌كه، له لايه‌ن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و هاوتا ئه‌رده‌نييه‌كه‌ى، ناسر جه‌وده، له به‌هارى رابردوودا تاوتوێكراوه.
رومان نادل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، رايگه‌ياند، ئامانج له به‌ستنى ئه‌و كۆنگره‌يه ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و رێككاره پێويستانه‌يه، كه ده‌بێت به‌رامبه‌ر به مه‌ترسى سه‌ر پێكهاته‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بگيرێنه به‌ر.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا پوخته‌ى پلانه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه خۆى ده‌بينێته‌وه له هاندانى پێكهاته‌كان بۆ مانه‌وه له ناوچه‌كانى خۆيان و خستنه‌ڕووى چاره‌سه‌رى سياسى بۆ كێشه سياسييه‌كانيان.
بڕياره له كۆنگره‌كه‌دا، باسى چاره‌نووسى ئێزدييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتيانى كورد له كوبانێ و كريستييانه‌ىكانى عێراق بكرێت.
فابيۆس، پێشنيازى كردووه، سندوقێك دابنرێت بۆ كۆمه‌كردنى پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى په‌رستگه‌كان و هاوكاريكردنى ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى به هۆى توندوتيژييه‌كانه‌وه زيانمه‌ند بوونه.