کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران ده‌ڵێت له‌م ئانوساته‌دا ديموكراتى بۆ سووريا "ئه‌وله‌ويه‌ت" نييه
حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، له‌م ئانوساته‌دا، پرسى ديموكراتى بۆ سووريا ئه‌وله‌ويه‌ت نييه، له كاتێكدا رۆژانه ئه‌وان ده‌كوژرێن.
K24 – هه‌ولێر
حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، له‌م ئانوساته‌دا، پرسى ديموكراتى بۆ سووريا ئه‌وله‌ويه‌ت نييه، له كاتێكدا رۆژانه ئه‌وان ده‌كوژرێن.
روحانى، له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌مساييه‌كه‌ى، هاينز فيشه‌ر، كه ئێستا به سه‌ردانێك له ئێرانه، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا، روحانى، پرسيارى ئه‌وه‌ى كرد، "ئايا وتوێژكردن سه‌باره‌ت به پرسى ديموكراتى له ئێستادا ئهولهويهته".
گوتيشى: "ئايا ئه‌وله‌ويه‌ت بۆ كاميانه، قسه‌كردن له باره‌ى حكومه‌ت و به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه يان چاكسازى ده‌ستوورى سووريا؟".
ئێران به پشتيوانێكى سه‌ره‌كى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆك كۆمارى سووريا ده‌ناسرێت.
له ئابى رابردوودا، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران پێشنيازى گه‌ڵاڵه‌يه‌كى ئاشتى خسته به‌ر ده‌ست سه‌رۆكى سووريا و وه‌ك خۆى رايگه‌ياند، ئامنجى ئه‌وه بوو ئه‌و شه‌ڕه له سووريا بوه‌ستێنرێت كه ماوه‌ى چوار ساڵه به‌رده‌وامه.
روحانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا سووريا له ره‌وشێكى خراپدايه و رۆژانه گيانى خه‌ڵكى بێ‌تاوان ده‌كرێته ئامانج و به مليۆنان هاووڵاتيش ده‌ربه‌رده‌ر و ئاواره بوونه.
روونيشيكرده‌وه يه‌كه‌م كارێك كه پێويسته بيكه‌ن ئه‌وه‌يه شه‌ڕ رابگيرێت و رێگه خۆشبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره وو هپهنابهرهكان بگكهڕێنهوه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
شه‌ڕى سووريا له ئازارى 2011ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا 240 هه‌زار كه‌س كوژراوون.