کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كاميرۆن: مه‌ترسيدارترين چه‌كدارى داعش بۆ به‌ريتانيا كوژرا
حكومه‌تى به‌ريتانيا رايگه‌ياند، فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى وڵاته‌كه‌ى، توانيويه‌تى 3 چه‌كدارى داعش بكاته ئامانج، كه يه‌كێكيان تۆمه‌تباره به دانانى پيلان بۆ په‌لامارى "هۆڤيانه" له ناو به‌ريتانيادا.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى به‌ريتانيا رايگه‌ياند، فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى وڵاته‌كه‌ى، توانيويه‌تى 3 چه‌كدارى داعش بكاته ئامانج، كه يه‌كێكيان تۆمه‌تباره به دانانى پيلان بۆ په‌لامارى "هۆڤيانه" له ناو به‌ريتانيادا.
دێڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى گشتيى وڵاته‌كه‌يدا وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا رايگه‌ياند، فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى به‌ريتانيا له ناو سووريا 3 چه‌كدارى به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ريتانى كردوونه‌ته ئامانج.
گوتيشى: "يه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ى كه كوژراوه، تۆمه‌تباره به دانانى پيلان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى هۆڤيانه له ناو خاكى به‌ريتانيادا".
ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشه به‌يه‌كه‌م كرده‌وه‌ى سه‌ربازى سووپاى به‌ريتانيا هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له لايه‌ن فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له‌ناو سووريا ئه‌نجام درابێت.
كاميرۆن گوتى: "ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵات‌دا ده‌توانم بڵێم كه ريازخان، له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجاميداوه كوژراوه".
روونيشيكرده‌وه، هێرشه‌كه له كۆتايى مانگى ئابى رابردوودا له نزيك شارى ره‌ققه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوت: "هيچ مهدهنييهك له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا زيانى به‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌وانه‌ى كوژراوون چه‌كدارى داعشى به ره‌چه‌ڵه‌ك بهريتانيى بوون".