کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا نيو مليۆن په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت
سيگمار گابرياڵ، جێگرى ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا و وه‌زيرى ئابوورى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياند، له تواناياندا هه‌يه نيو مليۆن په‌نابه‌ر وه‌ربگرن.
K24 – هه‌ولێر
سيگمار گابرياڵ، جێگرى ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا و وه‌زيرى ئابوورى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياند، له تواناياندا هه‌يه نيو مليۆن په‌نابه‌ر وه‌ربگرن.
ئه‌و گوتيشى: "ئه‌ڵمانيا ئابوورييه‌كى به‌هێزى هه‌يه و ساڵانه ده‌توانێت نيو مليۆن په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت".
روونيشيكرده‌وه، "ده‌كرێت له‌و ژماره‌يه‌ش زياتر په‌نابه‌ر وه‌ربگيرێن، به‌ڵام وه‌ك ژماره‌يه‌كى ناوه‌نديى به دڵنياييه‌وه ئه‌وه‌مان له توانادا هه‌يه".
به مه‌به‌ستى كۆمه‌ككردنى په‌نابه‌ران، حكومه‌تى به‌رلين زياتر له 3 مليار يۆرۆى ته‌رخان كردووه، بۆ هاوكاريكردنى ويلايه‌ته ئيتيحادييه‌كان و ئه‌نجومه‌نى خۆجێيه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زۆرترين ژماره‌ى په‌نابه‌ر له خۆ بگرن و ئه‌و بودجه‌يه بۆ كۆمه‌ككردنى په‌نابه‌ران و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى په‌نابه‌ران خه‌رجبكرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه (7.9.2015) له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا، ئيئتيلافى فه‌رمانڕه‌وا له ئه‌ڵمانيا، ئاشكرايكرد، كه 3 مليار و 35 مليۆن يۆرۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
ئيئتيلافه‌كه، كه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى پێنج كاتژمێرى ئه‌نجامدا و تێيدا ژماره‌يه‌ك بڕيارى ده‌ركرد.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى حكومه‌ت، جگه له‌و 3 مليار يۆرۆيه كه ته‌رخانكراوه بۆ ويلايه‌ته ئيتحادييه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێيه‌كان، بڕى 3 مليار يۆرۆى ديكه ته‌رخانكراوه بۆ كۆمه‌كى مرۆيى و دابينكردنى بيمه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ په‌نابه‌ران.
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه په‌نابه‌رانى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئاسايشيان جێگيرى وه‌ك كۆسۆڤا و ئه‌لبانيا و مۆنتينيگرۆ (چياى ره‌ش)، هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له سربستان و مه‌كدۆنيا و بۆسنه‌ش، له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا مافى په‌نابه‌رێتييان پێى ده‌درێت.
ئامانجيش له بڕياره‌كه ئه‌وه‌يه، په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنى كاروبارى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له ناوچه‌كانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپاوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا سه‌رنجى زياتر له‌سه‌ر په‌نابه‌رانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چڕ بكرێته‌وه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه (6.9.2015)، پۆليسى ئه‌ڵمانيا رێگه‌ى دا 14 هه‌زار په‌نابه‌ر كه له مه‌جه‌ڕستانه‌وه روويان له نه‌مسا كردبوو، له رێگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه پێ بنێنه خاكى ئه‌ڵمانيا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران له لايه‌ن ئه‌ڵمانياوه بۆچوونى جياواز هه‌ن و له‌و باره‌يه‌وه، رێبه‌رى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى راستڕه‌وى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا ده‌يه‌وێت په‌نابه‌ران بكاته كۆيله.
مارين لۆپان، رێبه‌رى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى راستڕه‌وى فه‌ره‌نسا له ميانه‌ى وتارێكدا كه پێشكه‌شى لايه‌نگرانى خۆى كرد له ناوچه‌ى مێرسيليا، ره‌خنه‌ى له ئه‌ڵمانيا گرت.
ئه‌و گوتى: "به‌رلين ده‌يه‌وێت په‌نابه‌ران بكاته كۆيله".
گوتيشى: "ئه‌ڵمانيا بۆيه ده‌رگاى خۆى به رووى په‌نابه‌راندا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بيانكاته كۆيله و به كرێيه‌كى كه‌م كاريان پێ بكات".
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ئه‌نگێلا مێركل، پێشتر رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى پێويستى به توانا و لێهاتووى ده‌ستيى كار هه‌يه و 580 هه‌زار پۆستى كاركردن له وڵاته‌كه‌يدا به‌تاڵ ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوتبوو، "پێويسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌نابه‌ران بكرێت و ئه‌وانه‌ى راهێنان و ئاستى خوێندنيان به‌رزه جيابكرێنه‌وه و له كه‌رتى ئابووريدا به‌گه‌ڕبخرێن و سوود له تواناكانيان وه‌ربگيرێت".
لۆپان، روونيشيكرده‌وه، ئه‌ڵمانيايه‌كان ده‌يانه‌وێت كرێكاران به كرێيه‌كى كه‌م كاريان بۆ بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌يانه‌وێت په‌نابه‌ران بكه‌نه كۆيله‌ى خۆيان و كارى قورسيان پێ بكه‌ن له به‌رامبه‌ر كرێيه‌كى كه‌مدا.
ئه‌و ژنه سياسه‌تمه‌داره‌ى فه‌ره‌نسا، ئاشكراشيكرد، ئه‌ڵمانيا نه‌ك ته‌نيا ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى ئابوورى خۆى به‌سه‌ر ئه‌وروپادا بسه‌پێنێت، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت هه‌مووان سياسه‌تى ئه‌و په‌يڕه‌و بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدايه پاريس هيچ ئاماده‌كارييه‌كى نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆى به رووى "به‌دبه‌خته‌كانى جيهاندا" بكاته‌وه.