کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ديمستۆرا هۆشدارى دايه جيهان
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا هۆشدارى دا، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سوريا نه‌گه‌يه‌نێته رێككه‌وتنى ئاشتيى ئه‌وا؛ شه‌پۆلێكى ديكه‌ى خه‌ڵك روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا هۆشدارى دا، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سوريا نه‌گه‌يه‌نێته رێككه‌وتنى ئاشتيى ئه‌وا؛ شه‌پۆلێكى ديكه‌ى خه‌ڵك روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
ستيڤان ديمستۆرا، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌يان، پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشت له خه‌ڵكى سووريا نه‌كات.
گوتيشى: "ره‌وشى سووريا دواكه‌وتنى زياتر ناخوازێت و پێويسته هه‌رچى زووه لايه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنێكى ئاشتيى و كۆتايى به شه‌ڕ بهێنن".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشت بكه‌نه خه‌ڵكى سووريا، ئه‌وا؛ به‌هه‌زاران كه‌سى ديكه ناچار ده‌بن ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێبهێڵن و رووبكه‌نه ئه‌وروپا.
ديمستۆرا، له برۆكسل، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و پرسيارى كرد، ئايا خه‌ڵك بۆچى راده‌كه‌ن، له وه‌ڵاميشدا گوتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هيوايان نه‌ماوه، ئه‌وان پێنج ساڵه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه و ناتوانن لێى ده‌رباز بن و هيچ چاره‌سه‌رێكيش له ئاسۆوه ديار نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: "له خۆرئاواى سووريا نزيكه‌ى مليۆن هاووڵاتى له‌به‌رده‌م مه‌ترسى شه‌ڕدان و ئه‌وان ناچارن ئه‌گه‌ر فريايان نه‌كه‌وين له ناوچه‌كانيان رابكه‌ن و بۆ ده‌ربازكردنى گيانيان روو له ئه‌وروپا بكه‌ن".
له ئازارى 2011ه‌وه تا ئێستا شه‌ڕ له سووريا به‌رده‌وامه و تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێگه‌چاره‌يه‌كى بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌يرانه نه‌چه‌سپاندووه.