کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وڵاتانى كه‌نداو سووپا ره‌وانه‌ى يه‌مه‌ن ده‌كه‌ن
وڵاتانى كه‌نداو به هه‌زاران سه‌ربازييان ره‌وانه‌ى يه‌مه‌ن كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له رێگه‌ى وشكانييه‌وه پاشه‌كشێ به چه‌كداره حووسييه‌كانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر
وڵاتانى كه‌نداو به هه‌زاران سه‌ربازييان ره‌وانه‌ى يه‌مه‌ن كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له رێگه‌ى وشكانييه‌وه پاشه‌كشێ به چه‌كداره حووسييه‌كانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
له 16ى ئازارى رابردوودا، هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچه يه‌مه‌نييانه‌ى چه‌كدارانى حووسى و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن كۆنترۆڵيان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، وڵاتانى كه‌نداو، ده‌ستيانكردووه به له‌شكركێشى بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى وشكانييه‌وه رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى حووسى ببنه‌وه.
له پارێزگاى مه‌ئره‌بى خۆرهه‌ڵاتى سه‌نعاى پايته‌خت، شه‌ڕێكى سه‌خت له نێوان لايه‌نگرانى عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى، سه‌رۆكى كاتى يه‌مه‌ن و چه‌كدارانى حووسى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وڵاتانى كه‌نداو، ده‌يانه‌وێت كۆتايى به سه‌رهه‌ڵدانى حووسييه‌كان بهێنن و ئه‌وان به به‌شێك له ئه‌جێنداى ئێران ده‌زانن.
له ناوچه‌ى عه‌زايى، باكوورى يه‌مه‌ن، فڕۆكه‌كانى سعوودييه 20 كه‌سيان كوشت، دواى ئه‌وه‌ى به چه‌كدارى حووسى له‌قه‌ڵه‌مياندابوون و به‌و هۆيه‌وه بۆردومانيان كردبوون.
سه‌رۆكه كاتييه‌كه‌ى يه‌مه‌ن، مه‌نسوور هادى، سه‌رۆكى پێشووى وڵاته‌كه‌ى (عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح)ى به ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆڤايه‌تى تۆمه‌تبار كردووه.