کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌غدا: قه‌ته‌ر ده‌ست له كاروبارى عێراق وه‌رده‌دات
له ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر كۆنگره‌يه‌كى سياسى تايبه‌ت به عێراق ده‌ستى به كاره‌كانى كرد و حكومه‌تى عێراقيش به سه‌رسووڕمانه‌وه بێئاگايى خۆى نيشاندا.
K24 – هه‌ولێر
له ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر كۆنگره‌يه‌كى سياسى تايبه‌ت به عێراق ده‌ستى به كاره‌كانى كرد و حكومه‌تى عێراقيش به سه‌رسووڕمانه‌وه بێئاگايى خۆى نيشاندا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئيدانه‌ى ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى كرد، كه له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارييان كردووه و پێشتر له لايه‌ن دادگاكانى عێراقه‌وه تۆمه‌تبار كراوون و دۆسييه‌يان بۆ كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ستنى كۆنگره‌ى له‌و جۆره پێشينه‌يه‌كى مه‌ترسيدار و ده‌ستتێوه‌ردانێكى ئاشكرايه له كاروبارى ناوخۆى عێراق و پێشێلكارييه‌كى زه‌ق و روونى پره‌نسيپه‌كانى په‌يوه‌ندى دوولايه‌نه‌يه.
روونيشيكرده‌وه‌ته‌وه، پێويسته ده‌سه‌ڵاتدارانى قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستى خۆيان له‌و باره‌يه‌وه ئاشكرا بكه‌ن و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارييه بده‌ن، كه له وڵاته‌كه‌ياندا ده‌رهه‌ق به هه‌ق و مافى عێراق ئه‌نجامدراووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ليم جبوورى به‌شدارى له‌و كۆنگره‌يه‌دا كردبێ.