سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ھەڕەشە لە عەبادی دەكات

دواى ده‌ركردنى پرۆژه‌ چاكسازييه‌كانى عه‌بادى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان عێراق، بڕياريدا چاو به‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراقدا بخشێنێته‌وه‌.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ھەڕەشە لە عەبادی دەكات
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ھەڕەشە لە عەبادی دەكات

K24 – به‌غدا

دواى ده‌ركردنى پرۆژه‌ چاكسازييه‌كانى عه‌بادى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان عێراق، بڕياريدا چاو به‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراقدا بخشێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (9.9.2015) سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانيدا رايگەیاند: "چاو بەو دەسەڵاتانەدا دەگێڕێتەوە كە دراونەتە حەیدەر عبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ جێبەجێ كردنی چاكسازیەكانی".

گوتیشی: "شەقامی عێراق ھەست بە ھیچ گۆڕانكاریێك لە رێڕەوی چاكسازیەكاندا ناكات".

چەند رۆژێكە سەلیم جبوری، رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەتەوە، بەھۆی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی "دەوحە"ی پایتەختی قەتەر كە دەسەڵاتدارە شیعەكانی عێراق بە كۆنگرەی خیانەتی ناوى دەبەن.

له‌ 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى له‌ داموده‌زگه‌ حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه‌ چاكسازى ده‌ركرد.