کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت
به مه‌به‌ستى لێ پرسينه‌وه لە ھەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە سیستەمی ئیداری و بەڕێوەبردن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت
K24 – به‌غدا
به مه‌به‌ستى لێ پرسينه‌وه لە ھەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی لە سیستەمی ئیداری و بەڕێوەبردن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9.9.2015) ئه‌ردەلان نورەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ( (K24گووت: "ئەمشەو سەرۆكی كوتلەكانی پەرلەمان لەگەڵ حه‌يده‌ر عەبادی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيڕانى عێراق، كۆدەبنەوە".
گووتیشی: "ئامانج لە كۆبوونەوەكە بانگھێشتكردنی عەبادییە بۆ نێو پەرلەمان، چونكە گومانی زۆر لە ھەنگاوەكانی سەرۆك وەزیران ھەیە لە پرۆسەی چاكسازی كە ئێسته ھەنگاوەكان سست بوون، بۆیە ئەگەرێكی زۆر ھەیە ئەو دەنگانەى كە بە پرۆژە چاكسازییەكەی عەبادی دراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانى، پاشگه‌زببنه‌وه".
له 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى له داموده‌زگه حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه چاكسازى ده‌ركرد.