کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مهغريب.. 10 مليۆن هاووڵاتى نهخوێندهواره
یەک لە سەر سێی دانیشتوانی وڵاتی مەغریب نەخوێندەوارن کە دەکاتە نزیکەی ١٠ ملیۆت ھاووڵاتی.
K24 – ھەولێر
یەک لە سەر سێی دانیشتوانی وڵاتی مەغریب نەخوێندەوارن کە دەکاتە نزیکەی ١٠ ملیۆت ھاووڵاتی.
ئهمڕۆ چوارشهممه (9.9.2015) ئاژانسی ههواڵى "نیشتمانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری" لە وڵاتی مەغریب راپۆرتێکی لە سەر رێژەی نەخوێندەواری لەو وڵاتە بڵاوكردووهوتهوه، تێیدا باس لە رێژەی بەرزی نەخوێندەواری کردووە و داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە ھەوڵی تەواو بدات بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو حاڵەتە و ھەوڵ بدرێت تا چەند ساڵی داھاتوو ئەو ژمارەیە بۆ رێژەیەکی زۆر کەم دابەزێنن.
بە پێی دوایین ئامار کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدراوە دانیشتوانی وڵاتی مەغریب ٣٤ میلیۆن کەسن کە لە ھەر سێ کەس یەکێکیان بە تەواوەتی توانای نووسین و خوێندەنەوەی نیە.