کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ڵه‌بجه..پارتى و يه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن لە بارەی پۆستەكانی پارێزگای ھەڵەبجە، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
K24 – هه‌ڵه‌بجه
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن لە بارەی پۆستەكانی پارێزگای ھەڵەبجە، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9.9.2015) به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتن و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پاريزگاى هه‌ڵه‌به‌جه، بڕیارە پارتى و يه‌كێتى لە لقی 12ی پارتی لە ھەڵەبجە كۆببنه‌وه.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، گەیشتنە ئه‌نجامێكه بۆ چۆنیيەتی دابەشكردنی پۆستەكان لە پارێزگای ھەڵەبجە.
دەربارەی پۆستی قایمقامی ھەڵەبجە كە پارتی داوای دەكات، "ئەحمەد قەدەفەری" - لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی به (K24)گووت: "ئەو پۆستە بۆ یەكێتی یەكلایی كراوەتەوە، گەر لەو پۆستەدا گۆڕانكاری بكرێت دەبێت سەرجەم پۆستەكانی تریش ھەڵبوەشێنەوە".
له 21/9/2013 ھەڵبژاردنی پارێزگاكان ئه‌نجامدرا، بەڵام بەھۆی نەگەیشتنە رێككەوتنی لایەنەكان، تا ئێسته ئەنجومەن و دامەزراوەكان لە پارێزگای ھەڵەبجە یەكلایی نەبونەتەوە.
يه‌کێتى، سێ کاندیدی دیاری کردووه بۆ پۆستى قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه، دواى ئه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری بێت بۆ پارتى، ئێسته‌ش پارتى له‌به‌رانبه‌ردا داواى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکه ده‌کات.