ئابوورى ناوچه‌ى يۆڕۆ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دايه‌

بەھۆی چاكسازی لە ھەردوو وڵاتى ئیسپانیاو ئیرلەندا، ئابووری ناوچەی یۆرۆ گه‌يشتووه‌ته‌ ئاستێكی باش، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو.

ئابوورى ناوچه‌ى يۆڕۆ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دايه‌
ئابوورى ناوچه‌ى يۆڕۆ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دايه‌

K24 – ھەولێر

بەھۆی چاكسازی لە ھەردوو وڵاتى ئیسپانیاو ئیرلەندا، ئابووری ناوچەی یۆرۆ گه‌يشتووه‌ته‌ ئاستێكی باش، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (9.9.2015) ئەنجێڵا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند: "ھانگاوێكی گەورە نراوە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری ناوچەی یۆرۆ، پێویستە وڵاتانی ئەندام دەست بە چاكسازیەكانیان بكەن، چونكە چاكسازی تاكە رێگای چارەسەری قەیرانە ئابووریەكانە".

گوتيشى: "بەھۆی چاكسازييه‌كانى ھەردوو وڵاتى ئیسپانیاو ئیرلەندا، ئابووری ناوچەی یۆرۆ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چووه‌".

دوێنێ دەستەی ئاماری یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردەوە ، ئاستی ئابووری لە ناوچەی یۆرۆ 0,4% بەبەراورد لەگەڵ سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.