کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يۆنان رێگه به گه‌شته ئاسمانييه‌كانى رووسيا ده‌دات
به‌رپرسى كونسوڵخانه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، يۆنان ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانييه‌كانى رووسيا به ئاراسته‌ى سووريا، له‌سه‌ر ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى.
K24 – ھەولێر
به‌رپرسى كونسوڵخانه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، يۆنان ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانييه‌كانى رووسيا به ئاراسته‌ى سووريا، له‌سه‌ر ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9.9.2015) به‌رپرسى كونسوڵخانه‌ى رووسيا له ئه‌سيناى پايته‌ختى يۆنان رايگه‌ياند: "حكوومه‌تى يۆنان له كۆتايى مانگى ئابى رابردوودا بۆ دواجار ره‌زامه‌ندى خۆى نيشاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئاسمانى يۆنان له‌لايه‌ن فرۆكه‌كانى رووسيا، به‌مه‌به‌ستى گه‌شتى مرۆيى و ناردنى كۆمهكييهكان".
ئاژانسى هه‌واڵى ئينترفاكسى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه: "ئێرانيش له‌سه‌ر داواكارييه‌كانى مۆسكۆ كه تايبه‌ته به گه‌شته مرۆييه‌كان و ناردنى كۆمه‌كى مرۆيى ره‌زامه‌ندى نيشانداوه".
پێشتر ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا داواى له يۆنان كردبوو رێگه نه‌دات ئاسمانى يۆنان له‌لايه‌ن فرۆكه‌كانى رووسيا به‌كاربهێنرێت به ئاراسته‌ى سووريا، چونكه مه‌ترسى ناردنى كۆمه‌كى سه‌ربازى له‌لايه‌ن رووسياوه بۆ به‌شار ئه‌سه‌دى لێ ده‌كرێت.