وەرزش
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عهلی حسێن جارێكی دیكه خۆی بۆ سهرۆكایهتی فیفا دهپاڵێوێ
عەلی حوسێنی شازادەی ئهردنی بە فەرمی پاڵاوتنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان راگەیاند.
K24- ههولێر
عەلی حوسێنی شازادەی ئهردنی بە فەرمی پاڵاوتنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان راگەیاند.
دوای ئەوەی مێشێل پلاتینی فڕەنسی و جۆن موونی کۆریای باشووری پاڵاوتنی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی فیفا راگەیاند، شازادە عەلی حسێن، برای شای ئهردهن لە عەممانی پایتەختی ئهردن بە میوانداریکردنی سێ سەد کەسایەتیی دووبارە پاڵاوتنی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی فیفا راگەیاند، کە پێشتر لە مانگی ئایاری رابردوو بەرامبەر سیپ بلاتەر لە هەمان هەڵبژاردندا شکستیهێنابوو.
رۆژی 26ی فێبرایەری داهاتووش سەرۆکی نوێی فیفا هەڵدەبژێردرێت.