ڕۆناڵدۆ به‌ ملیارێكه‌

سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ڵێ، هەر یانەیەك رۆناڵدۆی دەوێ، دەبێ زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆ بدات، ئینجا ئێمه‌ ده‌ستبه‌رداری ده‌بین.

ڕۆناڵدۆ به‌ ملیارێكه‌
ڕۆناڵدۆ به‌ ملیارێكه‌

K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ڵێ، هەر یانەیەك رۆناڵدۆی دەوێ، دەبێ زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆ بدات، ئینجا ئێمه‌ ده‌ستبه‌رداری ده‌بین.
لە دواین لێدوان سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بۆ رادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانی گوتی, نرخی كریستیانۆ یەك ملیار یۆرۆیە, كەمتر لەو نرخەش دەست بەرداری نابین.
لە كاتێكدا هیچ یانەیەك نییە چارەكی ئەو نرخەش بدات بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەڵام, پێرێز جەخت لەسەر ئەو نرخە دەكاتەوە و دەڵێ نامانەوێ لە 2016 ئەو یاریزانە بفرۆشین, هێشتا سێ ساڵیش ماوە بۆ كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.
لەماوەی رابردوو چەندین یانە ویستیان ئەستێرەی ریال مەدرید و پۆرتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ ببەنە ریزەكانیان, پاریس سانت جێرمانیش زۆرترین دەنگۆی لەسەر هەبوو بەڵام بەو لێدوانانە پێرێز دەرگای لەسەر هەموو ئەو یانانە داخست كە كریستیانۆیان دەوێ .
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، لە مەڕاسیمێکدا کە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی نێودەوڵەتی پۆرتوگالی و ریال مەدرید، براندێکی بۆنی تایبەت بەخۆی بەناوی لێگەسی بەمانای "کولتوور" بڵاو کردەوە.
لەمیانی مەڕاسیمەکەدا، رۆناڵدۆ ژیانی خۆی و چۆنیەتی گەیشتنی بە ئامانجەکانی باس کرد.