کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچيرڤان بارزانى: ديمه‌نى ئالانى فريشته له‌بير ناكرێت
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ته‌رمى ئالان له كه‌نار ده‌ريادا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڤيستڤاڵى سينه‌ماى دهۆك، له لێدوانه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به‌و ديمه‌نه‌دا كه هه‌رگيز له بيرناكرێت.
K24 – دهۆك
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ته‌رمى ئالان له كه‌نار ده‌ريادا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڤيستڤاڵى سينه‌ماى دهۆك، له لێدوانه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به‌و ديمه‌نه‌دا كه هه‌رگيز له بيرناكرێت.
دوێنى چوارشه‌ممه (9.9.2015) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى سێيه‌مين ڤيستڤاڵى سينه‌مايى دهۆك، له لێدوانێكه‌يدا گوتى: دیمه‌نی ئالانی فریشته له كه‌نار ده‌ریا، هیچ كات له بیر ناكرێت و هه‌روه‌ها دیمه‌نی ئالان ده‌ریخست كه شه‌ڕ چه‌نده ناخۆشه و ژیان چه‌نده پێویستی به ئاشتییه.
گوتیشی: "شاری دهۆك پێشوازی زیاتر لە 700هه‌زار ئاواره كردووه و جیاكاری له نێوان ئاواره‌كان له هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن نه‌كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "حكوومه‌ت وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه پشتگیری له هونه‌ری سینه‌ما بكات، له كاتێكدا سینه‌ما یه‌كێكە له هونه‌ره كاریگه‌ره‌كان له جیهاندا".
دوێنێ سێيه‌مين ڤيستڤاڵى سينه‌ماى 142 فيلم به به‌شداريكردنى 42 وڵات له‌شارى دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.