کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆما..شارستانيهتى ئيسلام نمايش دهكرێت
زياتر لە 350 پارچە كهلهپوورو پاشماوهى مێژووی شارستانیەتی ئیسلامی كە تەمەنی ھەندێكیان زیاتر لە ھەزار ساڵە، لە رۆمای پایتەختی ئيتاڵيا نمايش دهكرێت.
K24 – ھەولێر
زياتر لە 350 پارچە كهلهپوورو پاشماوهى مێژووی شارستانیەتی ئیسلامی كە تەمەنی ھەندێكیان زیاتر لە ھەزار ساڵە، لە رۆمای پایتەختی ئيتاڵيا نمايش دهكرێت.
پێشانگەكە لە مۆزەخانەی كویریناڵی لە رۆمایە، كاربەدەستێكی مۆزەخانەكە دەڵێت: "لە سادەیی و جوانی ئەم كهلهپوور و پاشماوه مێژوويانه، مرۆڤ توانای شارستانییەتی ئیسلامی بۆ دروستكردنی دایەلۆگ و پێكەوەژیان لەگەڵ كهلتوور و شارستانییەتەكانی ديكهدا دەبینێت".
ئەمە دەرفەتێكی دەگمەنە بۆ بەیەكگەیشتنی رۆژھەڵات و رۆژئاواى جیھان، خاوەنی ئەم پارچە بێوێنانە بنەماڵەی شێخ ناسر سەباح ئەحمەدی" سەر بە بنەمالەی شاھانەی كوەیت و ھاوژینەكەیەتی.
گوتيشى: "لە ساڵی 1975 دەستیان بە كۆكردنەوەی پاشماوه مێژووييهكان كرد، بەرھەمی رەنجیان لە ھێرشی عێراق بۆ كوەیت، لە مۆزەخانەی نەتەوەیی كوەیت، لێ دزرا، بەڵام جارێكی ديكه لە بەغدا كۆیان كردەوە، ھەرچەندە ھەندێكیان تەواو تێكچوون".
كەلوپەلی ئەو پێشانگەیە ھی كهلتورو و جوگرافیای جیاوازن، كاربەدەستێكی پێشانگاكە پێی وایە كۆكردنەوەی ئەو كهلوپهلانه، ھەڕەمەكی نەبووە و مەبەست لێی پێشاندانی شارستانییەتێك بووە كە بە كهلتوورى نەتەوەی جیاوازەوە لێك گرێ دراوە.
ماتێیۆ لافرانكۆنی، سەرۆكی لێژنەی كلتووری و زانستی لە مۆزەخانەی كویریناڵی گوتى: "بینینی ئەو پارچە كهلهپوورو پاشماوه مێژووييانه، وامان لێ دەكات بەسەر زۆر تێگەیشتنی ھەڵە و دەمارگیری سەبارەت بە شارستانییەتی ئیسلامی وتووندڕەوەی و رادیكاڵبوونی زاڵ بین. شارستانییەتی ئیسلامی توانیویەتی رێز لە كهلتوورهكانى ديكه بگرێت و بەعەقلانییەت و زیرەكی كهلتوورهكانى ديكه لەناو خۆیدا بتوێنێتەوە. ئەمەش لە سادەیی و جوانی ئەموپارچە ھونەرییانەدا بە دی دەكرێت".
پێشانگاكە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێ كرد و بۆ ماوەی 10 رۆژی ديكه بەردەوام دەبێت.