کورتە باڵاترین پیاوی جیھان كۆچى دوايى كرد

کورتە باڵاترین پیاوی جیھان كۆچى دوايى كرد
کورتە باڵاترین پیاوی جیھان كۆچى دوايى كرد

K24 – ھەولێر

چاندرا بەھادوری نیپاڵی، کورتترین پیاوی جيهانه‌ بەھۆی نەخۆشی سییەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئه‌مه‌ريكا لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا گیانی لە دەستدا.

چاندارا، درێژی ٥٤ سانتیمەتره‌ و کێشی ١٥ کیلۆ بوو، ساڵی ٢٠١٢ وەک کورتەباڵاترین پیاوی جيهان ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی گیان لەدەستدانی بەڕێوبەری تۆماری جیھانی گینس سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی چاندرا کرد و تۆمارەکەی چاندرایان بە یەکێک لە ناوازەترین تۆمارەکانی گینس ناو برد.

چاندرا بەھادور، ٣٠ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی رێمخۆڵەی ھەرێمی دانگ لە وڵاتی نیپاڵ لە دایک بووە، خاوەنی و ٢ خوشک ٥ برا بوو.