تيمێكى به‌ريتانى توێژنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ئه‌نجام ده‌دات

تیمێکی شوێنەوارناسی بەریتانی، لە ئەشکەوتی شانەدەری سنووری پارێزگای ھەولێر، سەرقاڵی توێژینەوەیەکی زانستین دەربارەی ژیان و لەناوچوونی مرۆڤی نیاندەڕتاڵ.

تيمێكى به‌ريتانى توێژنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ئه‌نجام ده‌دات
تيمێكى به‌ريتانى توێژنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ئه‌نجام ده‌دات

K24 – ھەولێر

تیمێکی شوێنەوارناسی بەریتانی، لە ئەشکەوتی شانەدەری سنووری پارێزگای ھەولێر، سەرقاڵی توێژینەوەیەکی زانستین دەربارەی ژیان و لەناوچوونی مرۆڤی نیاندەڕتاڵ.

ئه‌و تيمه‌ پێکھاتوون لە ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕ لەبواری لێکۆلینەوە و ھەڵکاندنی قوڵای ئەشکەوتی شانەدەر.

پرۆفیسۆر "گرایم بارکەر"، لە زانکۆی کامبرێج، سەرپەرشتی تیمی شوێنەوارناسی بەریتانی دەکات بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی لەئەشکەوتی شانەدەر بەئامانجی دۆزینەوەی چەند نھێنیەکی شاراوەن دەربارەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ.

ئەو تیمە بەریتانیە بەسود وەرگرتن لەپێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، دەیانەوێت زیاتر بچنە قۆڵایی زەوی و شیکردنەوەی چینەکانی خاکی نێو ئەشکەوتی شانەدەر بکەن.

هه‌روه‌ك يه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و تيمه‌ به‌ (K24)ى گوت: "ئێمە تیمێکی شوێنەوارناسی بەریتانین لە زانکۆی کامبریج، ھاتووین پڕۆژەیەک بەھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ بکەین لە ئەشکەوتی بەناوبانگی شانەدەر کە یەکێکە لەدێرینترین مێژووی مرۆڤایەتی".

گوتيشى: "بەپشت بەستن بەتەکنەلۆژیا ھەوڵدەدەین وەڵامی ئەو پرسیارانە بدۆزینەوە کە ئایا بۆچی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لەنێوچووەو بۆچی مرۆڤی دوای ئەوان لەژیاندا ماون، مرۆڤی نیاندەرتاڵ چۆن ژیاوە؟".

ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر و سەر بە پارێزگای ھەولێرە، ٢٢٠٠ پێ بەرزە لە ئاستی رووی ده‌رياوه‌، دەکەوێتە سەر بەرزایی لوتکەی چیای برادۆست.

مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی کۆن بۆ ٨٠٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین و بە کۆنترین و گەورەترین ئەشکەوت دادەنرێت لە عێراقدا.

لەساڵی ١٩٥١ تا ١٩٦١ ھەڵکۆڵینی سەرەتایی تێدا کراوە لە لایەن زانا "رالف سولیکی" بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەو کاتەدا، ئەو ھەڵکۆڵینەش تەواو نەکراوە و لە ئەنجامی ئەم ھەڵکۆلینەش چوار چین دۆزراوەتەوە.