کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش دوو بارمه‌ته‌ى نه‌رويجى و چينى ده‌فرۆشێت
چه‌كدارانى ريكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رايانگه‌ياند دوو بارمه‌ته‌ى نه‌رويجى و چين له‌لايان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دهيانوێت به نرخێكى گونجاو بيفرۆشن.
K24 – ھەولێر
چه‌كدارانى ريكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رايانگه‌ياند دوو بارمه‌ته‌ى نه‌رويجى و چين له‌لايان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دهيانوێت به نرخێكى گونجاو بيفرۆشن.
دوێنى چوارشەممە(9.9.2015)چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويتر بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌نيازن ئه‌و دوو بارمهتهيهى به ره‌گه‌ز نه‌رويجى و چينين بفرۆشن، به‌ڵام هێشته نرخهكهيان ديارى نه‌كردووه.
"ئێرێنا سۆلبێرگ"، سەرۆک وەزیرانی نەرویج، لە کۆنگرەیەکدا لە ئۆلسۆی پایتەخت رایگەیاند، ئەوان ژیانی ئەو بارمتە نەرویجیەیان زۆر بەلاوە گرنگە بەڵام ئامادە نین بە ھیچ شێوەیەک باج بدەن بە داعش.
داعش لە ھەواڵەکەیدا وێنەی ھەردوو بارمتەکەی داناوە و لە ژێر وێنەکاندا نووسيويه‌تى: "بۆ سەلیبیەکان و کافرەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو دوو بارمتەیە لە لایەن وڵاتەکانیان پشت گوێ خراون، ھەرکەس ئامادەیە ئازادیان بکات و ژیانیان بۆ بگەڕێنێتەوە، با پەیوەندیمان پێوە بکات تاوەکوو نرخەکەیان پێ بڵێن".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.