کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ساڵى 2050 ژماره‌ى دانيشتوان ده‌گاته 11 مليار كه‌س
بە پێی توێژينه‌وه‌يه‌كى فه‌ره‌نسى تا ساڵی ٢٠٥٠ دانیشتوانی سەر گۆی زەوی ژمارەیان دەگاتە ١١ ملیار کەس.
K24 – ھەولێر
بە پێی توێژينه‌وه‌يه‌كى فه‌ره‌نسى تا ساڵی ٢٠٥٠ دانیشتوانی سەر گۆی زەوی ژمارەیان دەگاتە ١١ ملیار کەس.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لە پەیمانگای فەرەنسا بۆ توێژینەوەی دیموگرافی ئەنجامدراوە و تێدا ئاماژە بەوە کراوە ئیستا ژمارەی دانیشتوانی زەوی بە نزیکەی 7 ملیار و 300 میلیۆن کەس هه‌ژمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی سەدەی بیستەم، ئەو رێژەیە بگاتە نزیکەی 11 ملیار کەس.
لەگەڵ ئەوەی کە تا ئێسته‌ش وڵاتی "چین" به يه‌كه‌م وڵات دادەنرێت لەسەر ئاستی جیھان له رووى زۆرى ژمارەی دانیشتوان، به‌جۆرێك دەگاتە 1 ملیار و 400 ملیۆن کەس، بەڵام بەپێی توێژينه‌وه‌كان وڵاتی "هيندستان" کە لەئێستهدا ژمارەی دانیشتوانەکەی 1 ملیار و 300 ملیۆن کەسە تا ساڵی ٢٠٣٠ پێش وڵاتی چین دەکەوێت.