کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى ئاماده‌ى دانيشتنى په‌رله‌مان نه‌بوو
بڕياربوو عه‌بادى، له دانيشتنى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌بێت، بەڵام بە بیانووی ئەوەی كارێكی بە پەلەی ھاتۆتە پێش، ھۆڵی پەرلەمانی بە جێھێشت و ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو.
K24 – به‌غدا
بڕياربوو عه‌بادى، له دانيشتنى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌بێت، بەڵام بە بیانووی ئەوەی كارێكی بە پەلەی ھاتۆتە پێش، ھۆڵی پەرلەمانی بە جێھێشت و ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10.9.2015) ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (K24) گوت: "ئەگەر چی ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پلانی كاری ئەمڕۆی پەرلەماندا جێگیر كرابوو، بەڵام عەبادی پاش گەیشتنی بە په‌رلەمان بە بیانووی ئەوەی كە كارێكی بە پەلە و گرنگی بۆ دروست بووە، شوێنەكەی بە جێھێشت و بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانی نەكرد".
گوتیشی: "كاری بە پەلە بیانوویەك بوو عەبادی بە كاری ھێنا‌و لە راستیدا ئەو كە گەیشتە پەرلەمان بۆی دەركەوت كە پەرلەمانتاران پرسیاری زۆر جددیان لێی ھەیە، بۆیە لە كۆبوونەوەكە ترسا و پەرلەمانی بە جێ ھێشت".
بڕیار بوو ئەمڕۆ عەبادی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بكات، تاوەکوو روونکردنەوە بدات لەبارەی هەنگاوە چاکسازییەکانی و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، به‌ڵام ئاماده‌ى ئه‌و دانيشتنه نه‌بوو.
له 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى له داموده‌زگه حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه چاكسازى ده‌ركرد.