ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌ربه‌ستی كۆمارییه‌كانی نێو كۆنگرێسی بڕی

سەركەوتنەكەی ئۆباما لە كۆنگرێس، پرسیارەكان لە بارەی داھاتووی رێككەوتنەكەی ئێران زیاتر دەكات.

ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌ربه‌ستی كۆمارییه‌كانی نێو كۆنگرێسی بڕی
ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌ربه‌ستی كۆمارییه‌كانی نێو كۆنگرێسی بڕی

K24- هه‌ولێر
سەركەوتنەكەی ئۆباما لە كۆنگرێس، پرسیارەكان لە بارەی داھاتووی رێككەوتنەكەی ئێران زیاتر دەكات.
دوای سەركەوتنی كۆمارییەكانی لاینگری ئۆباما لە سێنا، ڕۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن: لابردنی گەمارۆی سەر ئێران، پەیوەستە بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتننامەكە لە لایەن ئه‌و وڵاته‌وه‌.
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی لە راپۆرتێكدا لە وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەڵێت، چیتر نابێت چاوەڕێی كۆنگرێسی ئەمه‌ریكا بین. بە پێی ئەو راپۆرتە، 90 رۆژ دوای پەسەندكردنی رێككەوتنەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێران و شەش وڵاتی زلھێزی جیھان دەبێت، ھەنگاوی كردەیی بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتننامەكە ھەڵبگرن. ئێرانیش بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەی پێویستە لەو ھەنگاوانەدا دەستپێشخەر بێت.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ یەكەمین ھەنگاوەكانی ئێران دەبێ، كەمكردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و لەكارخستنی بنكەی ئاوی قورسی ئەراك بێت. ھەروەھا داخستنی ئەو ناوەندە ئەتۆمییانەش كە رێكخراوی وزەی ئەتۆمی دەڵێت خەریكی چالاكین بۆ بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی.
بڕیارە ئەمه‌ریكاش گەمارۆی بازرگانی و ئابووری لەسەر ئێران لاببات و بەوپێیە، 60 میلیار دۆلار لە كۆی زیاتر لە 125 ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران، دەگەڕێتەوە.
دوای 15 ساڵ دانوستان و گەمارۆكانی سەری، ئێران بەردەوام دەڵێت براوەی یەكەمی ئەم پرسەیە. توندتركردنی مەرجەكانی رێككەوتننامەكەش ھەوڵی وڵاتان بۆ وەستاندنی چالاكییەكانی ئێران زیاتر دەكات. دیار نییە ریزبەندی براوە و دۆراوەكان تا 3 مانگیتر چۆن دەگۆڕدرێت.