کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مھاباد.. مانگێكه پهرلهمانتارێكی كورد له زیندانه
نوێنەری مهاباد لە خولەکانی چوارەم و پێنجەمی پهرلمانی ئێران، زیاتر لە مانگێکە لە زینداندایه و بۆ ئازادکردنی
K24- مهاباد
نوێنەری مهاباد لە خولەکانی چوارەم و پێنجەمی پهرلمانی ئێران، زیاتر لە مانگێکە لە زینداندایه و بۆ ئازادکردنی داوای 15 ملیۆن دۆلار بارمتە دەکرێ.
عەبدولرەحیم نووربەخش، کە سەرۆکی بانکێکی ئەهلی بە ناوی "پەیکی رەحمەت"ه، بەهۆی کێشەی داراییی بانکەکەیەوە لە بەندیخانەی ورمێ دەستبەسەر کراوە. "سامان نووربەخش کە کوڕی عەبدولرەحیم نووربەخش و بەڕێوەبەری گشتیی ئەم بانکەیە، زیاتر لە شەش مانگە بە تۆمەتی دزی و گەندەڵی و کۆکردنەوەی سامانی نامەشرووع لە بەندیخانەیە.
زانیار مینایی، پارێزەری ئەم بەند کراوانە ڕایدهگهیهنێ كه ئەم دوو کەسە بە هۆی کێشەی دارایی و شکایەتی 650 کەس لە مشتەرییەکانی ئەم بانکە دەستبەسەر کراون و دادگا بۆ ئازاد کرانی هەر کامەیان بە کەفالەت داوای 50 ملیار تمەن واتا نزیک بە 15 ملیۆن دۆلاری کردووە.