کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
92 پۆلی خوێندن لە پارێزگای ئیلام لە نێو کەرەڤانەدایه
له شاری ئیلام، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نزیكی 100 پۆلی خوێندن له نێو كه‌ره‌ڤانه‌دایه كه زۆرێبه‌یان به‌هۆی تێكچوونی قوتابخانه‌كانیانه‌وه بووه
K24- ئیلام
له شاری ئیلام، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نزیكی 100 پۆلی خوێندن له نێو كه‌ره‌ڤانه‌دایه كه زۆرێبه‌یان به‌هۆی تێكچوونی قوتابخانه‌كانیانه‌وه بووه.
سەعید هوژەبری بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام رایده‌گەیه‌نێ كه زۆربەی ئەم پۆلانه لە ناوچەکانی "عەشایەر" بۆ کۆچەرییەکان پێكهاتووه و بەشێکی دیكه‌شیان بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی شارۆچکەی "ئابدانان"ە کە لە بوومەلەرزەی ساڵی رابردوو دا 15 قوتابخانەی ئەم ناوچەیە وێران بوون.
پارێزگای ئیلام دووهەم پاریزگای دەوڵەمەندی ئێرانە لە بواری سەرچاوەکانی گازی سروشتی بەڵام بە یەکێک لە هەژارترین و دواکەوتووترین پارێزگاکانی ئێرانیش دێتە ئەژمار.