ڕەشنووسی مەرگ بەریتانیا ده‌هه‌ژێنێ

ڕەشنووسی مەرگ لە وڵاتی بەریتانیا گفتۆگۆیەكی گەرمی دروست كردووە، چونكه‌ بەپێی ئەم ڕەشنووسە ئەو كەسەی نەخۆشییەكەی

ڕەشنووسی مەرگ بەریتانیا ده‌هه‌ژێنێ
ڕەشنووسی مەرگ بەریتانیا ده‌هه‌ژێنێ

K24- هه‌ولێر
ڕەشنووسی مەرگ لە وڵاتی بەریتانیا گفتۆگۆیەكی گەرمی دروست كردووە، چونكه‌ بەپێی ئەم ڕەشنووسە ئەو كەسەی نەخۆشییەكەی زۆر سەختە و لە دوا ساتەكانی ژیانیدایە، دوو بژارەی دەخرێتە بەردەم، ئەویش بەردەوام بێت لە ژیان یان ڕێگەی خێرا بگرێتەبەر.
پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە یەكەم دەنگدانیاندا ڕەشنووسی كوشتنی بەبەزەییان ڕەتكردەوە كە تێیدا ماف بە نەخۆش دەدات بەسەرپەشتی دوو پزیشك، داوا بكات ژیانی خۆی كۆتا پێ بێنێت. 118 پەرلەمانتار بە بەڵێ و 330یش بەنەخێر دەنگیان لەسەر ڕەشنووسەكە دا. بە شێك لە خوازیاران و چارلز فۆلكنەر خاوەن ڕەشنووسەكە، پێیان وایە ئەم پرۆژەیە مردنێكی سەربەرزانە بە نەخۆش دەدات، لە ناوەڕۆكی ڕەشنووسەكەدا ھاتووە، خەڵك لە دوا ساتەكانی نەخۆشیدا پێوستە بژارەیان ھەبێت ئایا دەیانەوێت لە دوا ھەفتەكانی ژیانیاندا بژین یان كۆتای پێبێنن. بەو ڕێگەیە ئێمە دەتوانین نەخۆش لە ئازارەكانیدا ڕزگار بكەین.
جەین كامپل، كۆمسیاری پێشووی ئەنجومەنی یەكسانی و مافی مۆرڤ كە ئێستە نەخۆشە، ئازارەكانی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: "ھەست بەچی دەكەی ئەوكاتەی یەكێك ھەڕەشەی نەمانت لێ دەكات لە كاتێكدا تۆ بێ دەسەڵاتیت؟ ئەوان دەیانەوێ بەئاسانی و بە خێرایی بمان كوژن".
لە بەرانبەردا بەشێك لە ھاووڵاتییان لە دژی ئەم ڕەشنووسە وەستاونەتەوە و دەڵێن بەھیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵ كردن نییە. كەمپینی كێر نۆت كیڵینگ، واتە (چاودێری بكە، نەخێر بۆ كوشتن) پێشوازیان لە بڕیاری ڕەتكردنەوەی پرۆژەكە كرد، بەڵام ئەوە كۆتای ڕێگەكە نییە، چونكە دووبارە لە پەرلەمان خوێندنەوەی لەسەر دەكرێتەوە.