کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا: به‌رده‌وام ده‌بێن له هاوكاريكردنى سووريا
به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش)، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاريكردنى سه‌ربازانى رژێمى سووريا.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش)، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاريكردنى سه‌ربازانى رژێمى سووريا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12.9.2015) سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەربازان و شارەزایانی رووسیا، بۆ چاككردنەوە و خزمەتی سەربازی لە سووریا‌ن و راھێنان بە سەربازانی ئەو وڵاتە دەكەن، سەبارەت بە چۆنیەتی بەكارھێنانی كەلوپەلی سەربازی، ئەمەش بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی سووریایە".
ئاماژەی به‌وه‌شدا: "ئەوان بەردەوام دەبن، لەسەر ھاوكاریكردنی حكوومەتی سووریا، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر".
لاڤرۆڤ پێشى وايه كە سوپای سوریا و ھێزی زەمینی ئەو وڵاتە، توانایەكی باشیان ھەیە بۆ رووبەروبونەوەی داعش.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى مووسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.