کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا به داگيركه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كرێت
سه‌رۆكى ڤێنزوێلا ئه‌مه‌ريكاى به پياده‌كردنى ديبلۆماسى "داگیركاری" تۆمەتبار ده‌كات به‌وه‌ى كه هانى وڵاتانى ديكه‌ش ده‌دات له دژى ڤێنزوێلا بووه‌ستنه‌وه.
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكى ڤێنزوێلا ئه‌مه‌ريكاى به پياده‌كردنى ديبلۆماسى "داگیركاری" تۆمەتبار ده‌كات به‌وه‌ى كه هانى وڵاتانى ديكه‌ش ده‌دات له دژى ڤێنزوێلا بووه‌ستنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12.9.2015) نیكۆلاس مادۆرو، سه‌رۆكى ڤێنزوێلا، ئه‌مه‌ريكا به په‌يڕه‌وكردنى سياسه‌تى داگيركارى تۆمه‌تبار كرد و رايگه‌ياند: ئه‌مه‌ريكا هانى وڵاتانى ديكه ده‌دات كه دژى حكوومه‌تى ڤێنزوێلا بووه‌ستنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه رۆژی پێنجشەممەى رابردوو، جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ريكا، رەخنەی لەسیستەمی دادی ڤێنێزوئێلا گرت.
كێری رایگەیاند، "ئه‌مه‌ريكا نیگەرانە لە حوكمدانی سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنێزوئێلا بە نزیكەی 14 ساڵ زیندان".
"لۆپۆڵدۆ لۆپێز"ی سەركردەی ئۆپۆزسیۆن، تاوانبار كراوە، بە ھەڵگیرساندنی تووندوتیژی لە ساڵی 2014 ، كە بووە ھۆی كوژرانی 46 كەس.