کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ويدايه
له ئاكامى هێرشێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا توانرا ناوچه‌يه‌كى فراوان له ده‌ستى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ربهێنرێ.
K24 – كه‌ركووك
له ئاكامى هێرشێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا توانرا ناوچه‌يه‌كى فراوان له ده‌ستى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ربهێنرێ.
دوێنێ هه‌ينى (11.9.2015) باپير شێخ وه‌سانى، فه‌رمانده له ليواى 11ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به (K24) گوت: دوای ئەوەی دوێنێ لە میحوەری داقوقەوە ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھاوكاری فڕۆكە جەنگیەكانی ھاوپەیمانان ھێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش، توانرا 13 گوند له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن و، زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریشیان پێبگه‌یه‌نن.
گوتيشى: ته‌نيا به ئازادكردنه‌وه‌ی یه‌ك گوندی دیكه پێشمه‌رگه ده‌گاته ناوچه‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كه شوێنێكی گرنگی رێكخراوی داعشه.
بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ى لە نەخۆشخانەی حەویجەوە ده‌ستى په‌يامنێرى (K24) كه‌وتووه، ته‌نيا لە ڕووبەڕووبونەوەكانی دوێنێدا، 43 كوژراو و 79 بریندار زیانی چەكدارانی داعشبووە.
له‌به‌رانبه‌ريشدا 8 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 20 پێشمه‌رگەش بریندار بوون، یه‌كێك له برینداره‌كان محەممەد حاجی مەحموود، به‌رپرسی میحوه‌ری كةركووك، بوو.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.