كه‌ركووك.. شه‌ش داعش كوژران

لە ھێرشێكی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە رۆژئاوای كەركووك، شەش چەكداری داعش كوژران.

كه‌ركووك.. شه‌ش داعش كوژران
كه‌ركووك.. شه‌ش داعش كوژران

K24 – كه‌ركووك

لە ھێرشێكی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە رۆژئاوای كەركووك، شەش چەكداری داعش كوژران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (12.9.2015) سەرچاوەیەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە بە (K24) گوت: "سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژئاوای شاری كەركووك، ھێرشیان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی داعش و لە ئەنجامدا، شەش چەكداری داعش كوژران و تەرمی چواریان، كەوتە دەست ھێزەكانی پێشمەرگەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھێرشەكە تاوەكو كاتژمێر 10 بەردەوام بوو و ھیچ زیانێك بەر ھێزەكانی پێشمەرگە نەكەوت".

رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.