کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌ككه.. زياتر له سه‌د حاجى گيانيان له ده‌ستدا
به‌هۆى تێكچوونى هاوسه‌نگى كه‌شوهه‌واى شارى مه‌ككه و دروستبوونى ته‌وژمى با و بارانێكى به‌هێز، 107 حاجى گيانيان له‌ده‌ستدا و 240ى ديكه‌ى برينداربوون.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى تێكچوونى هاوسه‌نگى كه‌شوهه‌واى شارى مه‌ككه و دروستبوونى ته‌وژمى با و بارانێكى به‌هێز، 107 حاجى گيانيان له‌ده‌ستدا و 240ى ديكه‌ى برينداربوون.
دوێنى هه‌ينى (11.9.2015) به‌هۆى دروستبوونى باو بارانێكى به‌هێز له شارى مه‌ككه‌ى پيرۆز، به‌رزكه‌ره‌وه‌يه‌كى ئاسنين كه به‌مه‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێك له حه‌ره‌مى مه‌ككه كارى ده‌كرد، كه‌وته خواره‌وه، به‌وهۆيه‌وه 107 حاجى له كاتى جێبه‌جێكردنى فه‌ريزه‌ى حه‌جكردندا گيانيان له‌ده‌ستداو 240 ى ديكه‌ش برينداربوون.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، له‌ناو ئه‌و حاجيانه‌ى كه گيانيان له‌ده‌ستداوه يه‌كێكيان كورده‌و خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه به‌ناوى سه‌يفوڵڵا ئه‌سه‌دى.
هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و حاجيانه‌ى كه برينداربوونه، 6 حاجيان كوردن، ته‌نيا 3 حاجيان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و 3 ديكه‌ى خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانن.
کاروان ستوونی ئەندامی شاندی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف بۆ حەج بە (K24) راگەیاند:" هەوڵدەدەین تەواوی زانیارییەکان دەربارەی بوون یان نەبوونی حاجیانی کورد لەنێو قوربانیانی ئەو رووداوە کۆبکەینەوە و لە رێگه‌ی راگەیاندنەکانەوە بە خەڵکی کوردستانی رابگەیێنین".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، سەردار قوربانی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە(K24ی گوت: "چەند حاجییەکی کورد برینداربوون کە یەكێکیان حاجییەکی خەڵکی شاری دهۆکە و قاچی شکاوە".
مەککە، شارێکی پیرۆزە لای موسڵمانان، ده‌كه‌وێته شارى حيجازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه، مزگەوتی حەرامی تێدايه، لەگەڵ کەعبە کە بە قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت لە نویژەکانیاندا، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە مەدینەوە دوورە لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواییدا و نزیکەی ١٢٠ کم لە تائیفەوە دوورە لە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵاتیەوە و لە دووری ٧٢کم لە شاری جددە و کەنارەکانی دەریای سووره‌وه‌يه.
ساڵانه مليۆنان موسڵمان له‌سه‌رتاسه‌رى جيهانه‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌ياندنى فه‌ريزه‌ى حه‌جكردن رووى تێده‌كه‌ن.