فیلمێک لەسەر قارەمانیەتی پێشمەرگە بەرھەم دەھێنرێت.

فیلمێک لەسەر قارەمانیەتی پێشمەرگە بەرھەم دەھێنرێت.
فیلمێک لەسەر قارەمانیەتی پێشمەرگە بەرھەم دەھێنرێت.

K24 – ھەولێر

فیلمەکە باس لە نەبەردییەکانی ھێزی پێشمەرگە دەکات دژی رێکخراوی داعش و بەرھەمەکە تێکھەڵکێشێکە لە شەڕ و ھونەر.

دوو دڵۆپ کەتیرە و ریشێکی دەست کرد، بۆ ئەوەی رۆڵی چەکدارێکی داعش ببینێت.

"من ئەمریکیەکەم نەکوشتووە"، ناوی ئەو فیلمەیە کە ئێسته‌ لە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە ھێڵی گەرمی شەڕەوە، لە بەنداوی مووسڵ وێنەی دەگیرێت.

جوان بامەرنێ، دەرھێنەری فیلمەکە باس لە چیرۆکی فیلمەکە دەکات ده‌ڵێت: "زیاتر لە ھەزار کەس لەو فیلمەدا بەشدارن، لە ناویشیاندا چەندان ئەکتەری ناوداری بیانی ھەن".

گوتيشى: "پێشمەرگە زۆر ھاوکاری ستافەکەی کردووە لە پاراستنی ئاسایش و دابینکردنی چەک و ئۆتۆمبێل".

جێی ستێرلی، ئەکتەری فیلمی "من ئەمریکیەکەم نەکوشتووە" باسی بەرو پێشچوونی سینەمای کوردی دەکات و ده‌ڵێت: "زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، پێشتریش ھاتوومەتە کوردستان و لە فیلمێکی دیکەدا رۆڵم بینیوە، پێموایە کوردەکان ھەنگاوێکی زۆر باشیان ناوە بە ئاراستەی بنیادنانی فیلمی کوردی، ئێسته‌ش دەمانەوێت بینەری ئەمه‌رێکی ئاشنای فیلم و سینەمای کوردی بێت، خەڵکی ئه‌مه‌ريكا باشتر لە ئازایەتی و چاونەترسی پێشمەرگە تێ بگات".

محەمەد سەلاح، پرۆدیوسەر باسی ئاستەنگەکانی بەردەم دەرھێنانی فیلمەکە دەکات و ده‌ڵێت: "زیاتر لە ھەزار کەس لە فیلمەکەدا بەشدارن، فیلمەکە لە ناوەراستی مانگی داھاتوو تەواو دەبێت و بڕياره‌ لە سینەماکانی ئه‌مه‌ريكادا نمایش بکرێت".