ژیان
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سەگێك دەبێتە باشترین گۆڵچی لە دنیادا
پورین، ئەو سەگەیە، توانی 14 تۆپ لە ماوەی یەك خولەكدا بگرێتەوە، بەمەش تۆماری پێوانەیی پێشخۆی شكاند كە گرتنەوەی 11 تۆپ بوو لە ھەمان ماوەدا، بڕیاريشه لە ساڵی 2016 ناوی بچێته كتێبی گینیسهوه.
K24 – ھەولێر
پورین، ئەو سەگەیە، توانی 14 تۆپ لە ماوەی یەك خولەكدا بگرێتەوە، بەمەش تۆماری پێوانەیی پێشخۆی شكاند كە گرتنەوەی 11 تۆپ بوو لە ھەمان ماوەدا، بڕیاريشه لە ساڵی 2016 ناوی بچێته كتێبی گینیسهوه.
پورین، ژمارەیەكی زۆری لە تۆپەكانیی گەڕاندەوە، بەڵام لەو كێبەركێیەدا تەنیا ئەو تۆپانە ھەژماردەكرێن كە لەلایەن سەگەكانەوە دەگیرێنەوە.
سەگەكە مێیە و تەمەنی 9 ساڵە، جۆرەكەشی سەگی "بیگلی" پێ دەگوترێت.
خاوەن سەگەكە ناوی "ماكۆتۆیە" و خەڵكی ژاپۆنە، دەڵێت ئەو رۆژانە 15 خوڵەك راھێنان بەسەگەكەی دەكات.