کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
محەمەدی حاجی مەحمود داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "دەبێت حکوومەت بگەڕێتەوە بۆ رای خەڵک".
K24 – ھەولێر
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "دەبێت حکوومەت بگەڕێتەوە بۆ رای خەڵک".
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکی رایگەیاند: "ئەوان لەگەڵ ئەون کە دەسەڵاتەکانی کوردستان یەک بخرێتەوە بەڵام چوار حیزبەکە یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ، دژی ھەڵبژاردنی دووبارەن چونکە دەزانن جارێکی دیکە ئەو دەنگانە بە دەست ناھێننەوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "پێویستە حکوومەت و پەرلەمان ھەلبوەشێتەوە چونکە نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت و بووه‌تە ھۆی کێشەی دارایی و بێزاری و رۆشتنی گەنجان لە کوردستان".
لە کۆتاییدا رەخنەی لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان گرت کە ناتوانن لە کاتی خۆی ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن و باسی لەوە کرد ئەگەر لایەنەکان خۆیان ناتوانن بگەنە رێککەوتن، ئەوە پێویستە بگەڕێنەوە بۆ رای خەڵک.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بڕياره سبه‌ى يه‌كشه‌ممه حه‌وته‌م كۆبوونه‌وه له ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر له‌نێوان لايه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت.