کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جارێكی دیكه پێنج لایه‌نه‌كه كۆده‌بنه‌وه و یه‌كێتى بژارى نوێى هه‌یه
بۆ جارى حه‌وته‌م، پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه و ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت, ئه‌وان پێشنیازى نوێیان پێیه.
K24- هه‌ولێر
بۆ جارى حه‌وته‌م، پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه و ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت, ئه‌وان پێشنیازى نوێیان پێیه.
بڕیاره ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (13.9.2015) له هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر، پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه، حه‌وته‌م كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان بۆ تاوتوێكردنى پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش تایبه‌ت به (K24)ى راگه‌یاند: "یه‌كێتى بژارى نوێى هه‌یه".
بەپێی ئەو زانیاریییانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، ئەمڕۆ یەكگرتووی ئیسلامیش، پێشنیازێكی نوێ دەخاتە روو.
بڕیار بوو, كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو, ئه‌نجام بدرێت, به‌ڵام له‌سه‌ر داواى یه‌كێتى بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی پێشوو، چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌و پرسه بێت، به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كرگتووی ئیسلان، پێشنیازی نوێ بۆ گه‌یشتن به "سازان" ده‌خه‌نه ڕوو، لایه‌نه‌كانیش چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێشخه‌ریی پارتین.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
له ئێسته‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێ به "سازان" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.