کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌لا به‌ختيار: يه‌كێتى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌دايه
لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رايگه‌ياند، يه‌كێتى هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت.
K24 – ھەولێر
لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رايگه‌ياند، يه‌كێتى هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (13.9.2015) مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رايگه‌ياند: " یەكێتی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پێنج لایەنەكەدا هه‌ڵوێستى خۆی لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم رادەگەیەنێت" .
رونيشى كرده‌وه: "یەكێتی چاوەرێی دەكرد مەسعوود بارزانی، دەستپێشخەری بكردایە ئەو كات چوار لایەنەكەش هه‌ڵوێستى خۆیان دەبوو" .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "يه‌كتێى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌دايه".
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بڕياره ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه حه‌وته‌م كۆبوونه‌وه له ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر له‌نێوان لايه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت.