کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چاكسازى له مووچه‌دا ده‌كرێت
بڕياره له‌م هه‌فته‌يه‌دا په‌رله‌مان كوردستان لێژنه‌ى دارايى رابسپێرێ، بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتى تايبه‌ت به پرۆژه‌ى چاكسازى له مووچه فه‌رمانبه‌ران ئاماده بكات.
K24 – ھەولێر
بڕياره له‌م هه‌فته‌يه‌دا په‌رله‌مانى كوردستان لێژنه‌ى دارايى رابسپێرێ، بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتى تايبه‌ت به پرۆژه‌ى چاكسازى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاماده بكات.
ئه‌مڕۆ(13.9.2015) نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە چاکسازیی و دادپەروەريی لە مووچەی فەرمانبەراندا رایگەیاند "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانی ڕاسپردووە لەو بارەیەوه ڕاپۆرتی تایبەت به‌مووچه ئامادە بکات، بۆ ئەوەی بە زووترین کات سیستەمی دادپەروەریی لە نێوان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو بکرێت و چاکسازییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی مووچەی سەرجەم فەرمانبەراندا بکرێت.
لەبارەی پڕۆژە چاکسازییەکەش، لە راگەیەنراوەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەماندا هاتووە، "ئێسته چوار پڕۆژەی تایبەت لە لیژنەی دارایی پەرلەمانە، بە زووترین کات راپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەکرێت و دەکرێته یەک پڕۆژە و دواتر بە پێی پڕۆژەکان مووچە و دەرماڵەی هەر سێ سەرۆکایەتی و سەرجەم پلە تایبەتەکان کەم دەکرێتەوە.