كوردستان.. كۆچى گه‌نجان به‌رده‌وامه‌

کۆچی بە لێشاوی گەنجانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە، ئەوانەی کۆچ دەکەن ھەر یەکەو رێگه‌یەکی جیاوازیان بۆ رۆیشتن ھەڵبژاردووە، بەشێکی ھاووڵاتیانیش پێیان وایە ئێسته‌ کۆچکردن بووه‌ته‌ چاولێکەری.

كوردستان.. كۆچى گه‌نجان به‌رده‌وامه‌
كوردستان.. كۆچى گه‌نجان به‌رده‌وامه‌

K24 – ھەولێر

کۆچی بە لێشاوی گەنجانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە، ئەوانەی کۆچ دەکەن ھەر یەکەو رێگه‌یەکی جیاوازیان بۆ رۆیشتن ھەڵبژاردووە، بەشێکی ھاووڵاتیانیش پێیان وایە ئێسته‌ کۆچکردن بووه‌ته‌ چاولێکەری.

بەلەمێک نیشتیمانمە، قاچاغچیەک سەرۆکمە، ئەمە ئەو قسەیەیە کە ئێسته‌ بووه‌ته‌ بنێشتە خۆشەی سەر زاری ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێ بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.

دلشاد محەمەد، گەنجێکی کاسبکاری شاری ھەولێرە، بڕیاری داوە بەم نزیکانە ھەرێمی کوردستان جێ بھێڵێت، به‌ڵام ئه‌و ريگه‌يه‌ى ئه‌و هه‌ڵيبژاردووه‌ جياوازه‌ له‌گه‌ڵ رێگه‌كانى ديكه‌.

گەنجان لە نێو خۆیان ھەر یەکەو بۆچوونی جیاوازی لەسەر کۆچکردن ھەیە، ھەندێکیان پێیان وایە کۆچکردن ئێسته‌ بووه‌ته‌ دیاردە و ئەوانەی ده‌ڕۆن بە دوای ھیچ ئامانجێک ناگەڕێن، ھەندێکیشیان کۆچکردن بە تاکە رێگه‌ دەزانن بۆ دەرباز بوون لە مەینەتیەکانی ئێسته‌ی کوردستان".

بە قسەی ھەندێک لە کاسبکارانی شاری ھەولێر، ئەو کۆچکردنەی گەنجانی ھەرێمی کوردستان بازاڕی ئەوانی سست کردووە، ئەوانەی ئێسته‌ گەنجانی ھەرێمی کوردستان زۆر کەم لە بازار دەبیندرێن، ئەوانەی دەبیندرێن زیاتر ھاووڵاتی عەرەب و پەنابەری رۆژئاوای کوردستانن.