ئه‌مه‌ريكا كار بۆ رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت كار له‌سه‌ر رزگاركردنى مووسڵ بكات.

ئه‌مه‌ريكا كار بۆ رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات
ئه‌مه‌ريكا كار بۆ رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات

K24 – ھەولێر

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت كار له‌سه‌ر رزگاركردنى مووسڵ بكات.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌(13.9.2015) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ (K24) گوت: "ئه‌مه‌ريكا كار بۆ ئەوە دەكات، پەلە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ بكرێت، چونكە بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شارە، رزگاكردنی شارەكانی دیكەی عێراق ئاسانتر دەبێت".

ئاماژەی به‌وه‌شدا: "سوپای عێراق لە ئێسته‌دا ئەو توانایەی نیيە، شاری مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكاتەوە، بۆیە ئه‌مه‌ريكا بەدوای بەدیلێكی دیكەیە و كار بۆ رزگاركردنی ئەو شارە دەكات".

رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگاى مووسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.