کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆ پێداويستى په‌نابه‌ران عێراق پێويستى بهپارهيهكى زۆره
ساڵانە عێراق پێویستی بە ٤ ملیار دۆلاری ئەمه‌ریکی ھەیە تاوەکوو بتوانێت سەرجەم پێداویستی پەنابەران دابین بکات.
K24 – ھەولێر
ساڵانە عێراق پێویستی بە ٤ ملیار دۆلاری ئەمه‌ریکی ھەیە تاوەکوو بتوانێت سەرجەم پێداویستی پەنابەران دابین بکات.
بە پێی ئامارە فەرمیەکانی عێراق، سێ ملیۆن پەنابەر لە ناوخۆی عێراقدا ھەن کە زۆربەیان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ٥٤% پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستانن کە لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک گه‌يشتووه‌ته نزیکەی 1 میلیۆن و 800 هه‌زار کەس.
گوتەبێژی ئەو وەزارەتە رادەگەیەنێت کە بڕێکی زۆر پارەیان پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستی ئەو پەنابەرانە و بە بێ ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن ئەو پارەیە دابین بکەن.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى مووسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.