کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆبوونه‌وه‌ى حه‌وته‌مى پێنج لایه‌نه‌كه كۆتایی هات
حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى كوردستان، له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
K24 – ھەولێر
حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى كوردستان، له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13.9.2015) په‌یامنێری (K24) رایگه‌یاند، حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لاینه‌كان كوردستان "پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ" له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایی هات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، "فوئاد حوسێن"، سه‌رۆكى دیوانى هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به سازانێكی نیشتمانی، كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه كۆتایی هات، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه لایه‌نه‌كان تاوتوێى گرنگی و پاراستنى یه‌كڕیزی نیشتمانيان كرد، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش قه‌سه‌كردن بوو له‌سه‌ر شێوازى میكانزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر لایه‌نه و پێشنیازی خۆی هه‌بوو، بۆیه نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان بڕیاریاندا بچنه‌وه لای سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانیان به نووسراو له كۆبوونه‌وه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو بێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، سه‌رۆكى دیوان، ئاماژه‌ى به نیگه‌رانی هاووڵاتیانیشدا و گوتی: "راسته شه‌قامى كوردی نیگه‌رانه، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه پێنج لایه‌نه‌كه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه به گفتوگۆ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجام، ئه‌و كۆبوونه‌وانه هیچ له‌پێناوی زیادبوونى ململانێ سیاسی‌دا نییه به‌ڵكو له‌پێناو گه‌یشتنه به سازانێكی نیشتمانی و رێككه‌وتن له‌سه‌ری".
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بڕياره پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌شته‌م كۆبوونه‌وه له ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر له‌نێوان لايه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت.