کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توونس.. دوو مليۆن هاووڵاتی له ژێر هێڵی هه‌ژارییدا ده‌ژیین
دوو مليۆن هاووڵاتی تونسی له ژێر هێڵی هه‌ژارییدا ده‌ژیین و له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته 35%، به‌و مانایه‌ی له هه‌ر سێ هاووڵاتی یه‌كێكیان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
K24 – ھەولێر
دوو مليۆن هاووڵاتی توونسی له ژێر هێڵی هه‌ژارییدا ده‌ژیین و له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته 35%، به‌و مانایه‌ی له هه‌ر سێ هاووڵاتی یه‌كێكیان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
دوێنى شه‌ممه (12.9.2015) بانكی ئه‌فریقیایی بۆ گه‌شه و په‌یمانگه‌ی نیشتیمانی بۆ ئامار له توونس، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایانكردووه: "له ناوچه داخراوه‌كانی توونسدا رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته 35% له هه‌ر سێ هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ناوچانه یه‌كێكیان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه".
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، خێزانه هه‌ژاره‌كان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساووه سوود له پشتیوانی دارایی حكوومه‌ت وه‌ربگرن و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش توێژینه‌وه‌كه پێشنیازی كردووه، به‌رهه‌می پشتیوانی بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان به جۆرێك بگۆڕدرێن، كه خێزانه‌كان بتوانن لێیان سوودمه‌ند ببن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، له ئێسته‌دا دوو ملیۆن هاووڵاتی توونس له ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ژیین و به‌و جۆره‌ش رێژه‌ی 19% گه‌لی توونس هه‌ژارن.