کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خه‌ڵاتى ئه‌مساڵ درا به وڵاتى مه‌غريب
به هۆی سیاسه‌ته‌كانی له بواری وزه‌ی نوێ، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی به‌خشییه وڵاتی مه‌غریب.
K24 – ھەولێر
به هۆی سیاسه‌ته‌كانی له بواری وزه‌ی نوێ، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی به‌خشییه وڵاتی مه‌غریب.
ئه‌و خه‌ڵاته ساڵانه ده‌به‌خشرێته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له بواری به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێ و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان هاوكاری كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
وڵاتی مه‌غریب توانی بووی به رێژه‌ی له سه‌دا 42 سوود له وزه‌ی نوێ وه‌ربگرێت، كه مه‌به‌ست له وزه‌ی نوێ سوود وه‌رگرتنه له با و تیشكی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه.
ده‌ستخستنی ئه‌و وزه‌یه‌ی له ئێسته‌دا مه‌غریب به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، به‌رامبه‌ره به سووتاندنی بڕی دوو ملیۆن و نیو ته‌ن نه‌وت و سووته‌مه‌نی و به‌وه‌ش بڕی نۆ ملیۆن ته‌ن گازی دوانۆكسیدی كاربوون ساڵانه كه‌متر ده‌رده‌داته ناو هه‌وا.
له ئێسته‌دا مه‌غریب وڵاتێكی بێ ركابه‌ره له تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی بیانی له وڵاته‌كه‌یدا و له كه‌رته جۆراوجۆره‌كانی گه‌شه‌پێداندا زیاتر له سێ و له ده‌یا شه‌ش ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی بیانی له كاردایه.