کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران پێشه‌نگه له‌ناردنى سووته‌مه‌نى ديزل
دواى مؤركردنى رێككه‌وتننامه‌ى نێوان عێراق و ئێران، سه‌باره‌ت به ناردنى سووته‌مه‌نى ديزل، تاران رژێژه‌يه‌كى به‌رچاوى سووته‌مه‌نى ديزلى هه‌نارده‌ى عێراق كردووه، به‌مه‌ش بووه‌ته پێشه‌نگى وڵاتان.
K24 – ھەولێر
دواى مؤركردنى رێككه‌وتننامه‌ى نێوان عێراق و ئێران، سه‌باره‌ت به ناردنى سووته‌مه‌نى ديزل، تاران رژێژه‌يه‌كى به‌رچاوى سووته‌مه‌نى ديزلى هه‌نارده‌ى عێراق كردووه، به‌مه‌ش بووه‌ته پێشه‌نگى وڵاتان.
دوينێ شه‌ممه (12.9.2015) ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاويكردووه‌ته‌وه: "ھەردوو حكوومەتی عێراق و ئێران رێككەوتنێكیان واژۆ كردووە و ئیسته ئەو پرۆسەیە دەستی پێكردووەو سووتەمەنی ديزل بۆ عیراق ده‌نێرێت ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "ئێران تا ساڵی رابردوو لە دەرەوە ئەو سووتەمەنییەی بۆ ناوخۆی وڵاتەكەی ھاوردە كردووە".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "جگە لە عیراق ھەریەك لە ئەفغانستان و پاكستانیش، لە ئیرانەوە ئەو سوتەمەنیە ھاوردە دەكەن".
بەرپرسانی ئیرانی بۆ ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاته‌يان ئاشكرا كردبوو كە وڵاتەكەیان بەنیازە جگە لە گازۆلین ھەموو جۆرەكانی سووتەمەنی ھەناردە بكات.
تاران پلانی داناوە تا مانگی ئاداری داھاتوو رۆژانە زیاتر لە 12 ملیۆن لیتر سووتەمەنی دیزل و 40 ملیۆن لیتر بەنزین ھەناردە بكات.