عێراق.. پێنج وه‌زاره‌ت مافى دامه‌زراندنيان ده‌بێت

لە بودجەی 2016دا، ته‌نيا پێنج وەزارەت لە حكوومەتی عێراق، مافی دامەزراندنیان دەبێت.

عێراق.. پێنج وه‌زاره‌ت مافى دامه‌زراندنيان ده‌بێت
عێراق.. پێنج وه‌زاره‌ت مافى دامه‌زراندنيان ده‌بێت

K24 – ھەولێر

لە بودجەی 2016دا، ته‌نيا پێنج وەزارەت لە حكوومەتی عێراق، مافی دامەزراندنیان دەبێت.

دوێنێ شه‌ممه‌ (12.9.2015) نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی دارايی لە پەرلەمانی عێراق به‌ (K24) گوت: "حكوومەتی عێراق بڕیاریداوە وەزارەتەكانی بەرگری، ناوەخۆ، خوێندنی باڵاو پەروەردە و تەندروستی، لە پێشەوەی ئەو وەزارەتانەن كە دەتوانن دەرگای دامەزراند، بەرووی ھاووڵاتیانی عێراقی بكەنەوە .

نەجیبە ئاماژەی بەوەشدا كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووه‌تەوە، پێی گووتون: "بەھۆی رێكخستنەوەی ھێزەكانی سوپاسی عێراق و بەرنگاربونەوەمان لەگەڵ چەكدارانی داعش، پێویستە ئەولەویەتی دامەزراندن بدرێتە وەزارەتی بەرگری و ناوەخۆ ، پاشان سێ وەزارەتەكەی دیكەی عێراق".

له‌ 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى له‌ داموده‌زگه‌ حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه‌ چاكسازى ده‌ركرد.