کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر هۆشدارى ده‌دات
به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ڤيزاى ئه‌مه‌ريكا، كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان كه پێدانى ڤيزا چيتر له رێگه‌ى كۆمپانياكانى گه‌شتوگوزار و كه‌سى سێيه‌م له بازاڕه‌كان نابێت.
K24 – ھەولێر

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14.9.2015) كۆنسوڵخانەی گشتی ئه‌مه‌ريكا لە ھەولێر، لە بهیننامەیەكدا بڵاويكرده‌وه كە ئەوان نە ڤیزای كۆچ وەردەگرن و نە ڤیزای كۆچیش دەدەن، بەڵكو داواكردن و وەرگرتنی ڤیزای كۆچ دەبێ لە رێگه‌ی باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ريكا لە بەغداوە بێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "ته‌نيا داواكاری ڤیزای ئاسایی وەكوو ڤیزای گەشتوگوزار، بازرگانی، خوێندكار و ڤیزای كاتی كاركردن، وەردەگرن".
ئەو ھەواڵانەشی رەتكردەوە كه باس لە وەرگرتنی ڤیزای كۆچ دەكەن، لە رێگه‌ی كۆنسوڵخانەكەیانەوە.
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "داواكردنی ڤیزا دەبێ لە ئەنتەرنێتەوە پێشكەش بكرێت، لە رێگه‌ی ماڵپەڕی كۆنسوڵخانەی گشی و كاتی چاوپێكەوتنیش، لەرێگه‌ی بەكارھێنانی سیستەمی ئۆنڵاینەوە دیاری دەكرێت".