كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر هۆشدارى ده‌دات

به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ڤيزاى ئه‌مه‌ريكا، كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر، هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێدانى ڤيزا چيتر له‌ رێگه‌ى كۆمپانياكانى گه‌شتوگوزار و كه‌سى سێيه‌م له‌ بازاڕه‌كان نابێت.

كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر هۆشدارى ده‌دات
كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر هۆشدارى ده‌دات

K24 – ھەولێر

به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ڤيزاى ئه‌مه‌ريكا، كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر، هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێدانى ڤيزا چيتر له‌ رێگه‌ى كۆمپانياكانى گه‌شتوگوزار و كه‌سى سێيه‌م له‌ بازاڕه‌كان نابێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (14.9.2015) كۆنسوڵخانەی گشتی ئه‌مه‌ريكا لە ھەولێر، لە به‌یننامەیەكدا بڵاويكرده‌وه‌ كە ئەوان نە ڤیزای كۆچ وەردەگرن و نە ڤیزای كۆچیش دەدەن، بەڵكو داواكردن و وەرگرتنی ڤیزای كۆچ دەبێ لە رێگه‌ی باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ريكا لە بەغداوە بێت.

روونیشیكردووه‌ته‌وه:‌ "ته‌نيا داواكاری ڤیزای ئاسایی وەكوو ڤیزای گەشتوگوزار، بازرگانی، خوێندكار و ڤیزای كاتی كاركردن، وەردەگرن".

ئەو ھەواڵانەشی رەتكردەوە كه‌ باس لە وەرگرتنی ڤیزای كۆچ دەكەن، لە رێگه‌ی كۆنسوڵخانەكەیانەوە.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "داواكردنی ڤیزا دەبێ لە ئەنتەرنێتەوە پێشكەش بكرێت، لە رێگه‌ی ماڵپەڕی كۆنسوڵخانەی گشی و كاتی چاوپێكەوتنیش، لەرێگه‌ی بەكارھێنانی سیستەمی ئۆنڵاینەوە دیاری دەكرێت".