سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران دوادهخرێت
K24 – ھەولێر
دواى زیاتر لە دوو مانگ و نیو، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجام بدرێت، بەڵام لهبهر هۆكارێكى ناديار ئهو كۆبوونهوهيه دوخرا.
ئهمڕۆ دووشهممه (14.9.2015) پهيامنێرى (K24) رايگهياند، شەوى رابردوو لە رێگەى نامەێکى مۆبایلەوە سەرجەم وەزیرەکانى کابینەى حکوومەت ئاگادارکراونەتەوە کە کۆبوونەوەكهى ئەمڕۆ بۆ رۆژى سێشەممە دواخراوە.
روونىشى كردهوه، پەیوەنديمان بە هەریەک لە گوتەبێژى سەرۆکى حکوومەت و بەرپرسى ئۆفیسى راگەیاندنى سەرۆکى حکوومەتەوە کرد بۆ زانینى هۆکارەکانى دواخستنى کۆبوونەوەکە، بەڵام پەیوەندیەکانمان وەڵام نەدرانەوە.
دوایین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە رۆژى 29/6/2015 ئەنجامدراوە، لەو کاتەوە تا ئێسته هيچ كۆبوونهوهيهك ئهنجام نهدراوه.