کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران.. به‌ره‌ى يه‌كگرتووى كورد به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ست پێ ده‌كات و رایدەگەیەنێت كە بەلیستێكی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو دەبێت.
K24 – ھەولێر

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14.9.2015) ئازاد موحەمەدیانی، گوتەبێژی بەرەی یەكگرتووی كورد، به (K24) گوت: "پرسی بەشداریكردنی بەرەی یەكگرتوو لەھەڵبژاردنەكانی پەرلەمان یەكلایی بووەتەوە، بەلیستێكی سەربەخۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەكاندا دەكات".
روونيشى كرده‌وه: " له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له شاره‌كانی بۆكان و كامیاران، ناوه‌ندی تایبه‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن رێكخراون و به‌ره‌ی یه‌كگرتوو، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له سه‌رجه‌م شاره‌كاندا ناوه‌ندی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه".
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ "غولام حوسێن خه‌رازی"، سكرتێری حزبی كارگوزاران، كه باڵێكی به‌هێزی ریفۆرمخوازه‌كانی ئێرانه كۆبوویه‌وه.