کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شارلی ئێبدۆ وێنەی ئالانی كوردی دەكاتە كاریكاتێر
گۆڤاری شارلی ئێبدۆ وێنەی ئالان لە دوو كاریكاتێرى جياوازدا بڵاودهكاتهوه.
K24 – ھەولێر
گۆڤاری شارلی ئێبدۆ وێنەی ئالان لە دوو كاریكاتێرى جياوازدا بڵاودهكاتهوه.
لە كاریكاتێری یەكهمدا لە سەر وێنەی ئالان نوسراوە "زۆر نزیك بوو لە ئامانجەكەی"، لە بەرانبەریشدا لەسەر رێكلامی ماكدۆناڵدی ئەمهریكی نوسیوویەتی "دوو منداڵ یەكیان گرت بۆ نرخی یەك دانە".
لە كاریكاتێری دووەمدا وێنەیەكی عیسا مەسیحی دروست كراوه، لەسەر دەریا دەڕوات نقوم نابێت، نوسیوویەتی "ئهوروپا بهڵگهى مهسيحيهته"، لە بەرانبەردا لەسەر وێنەی ئالانی كوردی نوسیوویەتی منداڵی موسوڵمانان نقوم دەبن".
شارلی ئێبدۆ، گۆڤارێكی فەرەنسیە لە كانونی دووەمی ئەمساڵ، چەند چەكدارێك ھێرشيان كردە سەر گۆڤارەكە 12 رۆژنامەنووسی گيانيان له دهستدا، پێنجیان لەوانە كاریكاتێرست بوون.
سهرهتاى مانگى ئهيلول، ئالان کوردى تەمەن سێ ساڵان و غالیب کوردی تەمەن پێنج ساڵان و رەیحان شتۆى تەمەن ٢٨ ساڵانى دایکیان، لە رێگهى رۆیشتن بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستدا.